Accessibility links

فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ئەمەریکا دەگەنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند 4 فڕۆکەی بۆمب هاوێژی جۆری B-52H گەیشتنە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش پاش ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لە شیانی هێرشی ئێرانی بۆ سەر بەرژەوەندیـیەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەکەن.

فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەسەر تویتەر و فەیسبوکەکەی وێنەی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی بڵاوکردەوە دوای ئەوەی گەیشتنە بنکەی ئاسمانی ئەلعەدید لە وڵاتی قەتەر.

وەزارەتی بەرگری ڕۆژی چوارشەممە وێنەی فڕۆکەکانی بڵاوکردەوە لەو کاتەی لە بنکە ئاسمانیـیەکەیان لە ویلایەتی لویزیانا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستان.

لە لایەکی دیکە کەشتی فڕۆکە هەڵگری USS Abraham Lincoln بە ڕێوەیە بەرەو ناوچەکە.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەناڵی سویسی میسر ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئەو کەشتیـیە فڕۆکە هەڵگرە بە کەناڵەکەیاندا ڕۆیشتووە بە ئاڕاستەی دەریای سوور.

USS Abraham Lincoln
USS Abraham Lincoln

فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا لە بڵاوکراوەیەکی دیکەی لەسەر تویتەرەکەی چەند وێنەیەکی کەشتی فڕۆکە هەڵگری USS Kearsarge ی بڵاوکردووەتەوە کە چۆن لە تەنگەی هورمز پاسەوانی دەکات بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی هاتوچۆی دەریایی.

XS
SM
MD
LG