Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکا: ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی کەمی کردووە


بەرپـرسی تایبەتی ئەمەریکا بۆ دۆسێی ئێران دەڵێت سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێران وایکردووە حکومەتی ئەو وڵاتە نزیکەی 10 ملیار دۆلار لە داهاتی هەناردەی نەوتی کەم ببێتەوە.

برایان هوک ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە ڕۆژنامەوانانی گوت"بەر لە سزاکان، ئێران لە هەناردەکردنی نەوت ساڵانە هەتا 50 ملیار دۆلار داهاتی بووە. بەڵام ئێستا بە مەزەندەی ئێمە لەوەتای مانگی پـێنجی ساڵی ڕابردووەوە داهاتی ئێران زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری کەمیکردووە."

ئەم لێدوانەی برایان هوک پاش چەند ڕۆژێک دێت لەوەی واشنتن ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی پـێنجەوە لە هیچ وڵاتێک خۆش نابێت نەوت لە ئێران هاوردەبکات.

پـێشتر ئەمەریکا لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی بە هەشت وڵات دابوو بۆ ماوەی شەش مانگ نەوت لە ئێران هاوردەبکەن هەتا سەرچاوەی دیکە دەدۆزنەوە.

XS
SM
MD
LG