ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەبەستێت سەبارەت بە هەژمونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی لە چاوپـێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکا ئەمەی ڕاگەیاند، ئەمەش لە میانەی سەردانەکەی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پەمپـێیۆ گوتی بە دەیان وڵات بۆ کۆنگرەکە بانگهێشت دەکرێن کە لە هەردوو ڕۆژی 13 و 14 ی مانگی دوو لە وڵاتی پـۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.
گوتیشی لە کۆنگرەکە سەنگی دەخرێتە سەر سەقامگیری و ئاشتی و ئازادی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمانەش هەموویان پـێویستیان بەوەیە ئێران ناسەقامگیری نەنێتەوە و کۆتاییبهێنێت بە هەژمونی خۆی لە ناوچەکە.