Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت ئێران لە سکاڵاکەی لە دادگای نێودەوڵەتی نیازی خراپی هەیە


.

وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمەریکا لە ڕۆژی چوارشەممەدا ئێرانی بە نیازخراپی تاوانبارکرد بەهۆی بەرەنگاربونەوەی بۆ سزا نوێـیەکانی واشنتن ئەوانەی پەیوەستن بە پرۆگرامی ناوکی لە دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

ئێران داوای لە دادگای دادی نێودەوڵەتی لە لاهای کردووە فەرمان بدەنە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت ئەوانەی لەسەری دانراون پاش ئەوەی دانۆڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا لە سەودای ناوکی ساڵی 2015 دا کشایەوە.

ئێران دۆسێیەکەی خستۆتە بەردەم دادگای لاهای بە گوێرەی بەندەکانی پەیماننامەی دۆستایەتی لە نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 1955 دا .

بە گوێرەی پەیماننامەکە ئەوەی بەر لە دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی مۆرکراوە, دەبێت هەردوو وڵاتەکە پەیوەندی دۆستایەتی و هەروەها هاندانی ئاڵوگۆرکردنی بازرگانی لە نێوانیاندا پیادەبکەن. هەرچەندێکە ئەمەریکا و ئێران لەوەتای ساڵی 1980وە پەیوەندییە دیپـلوسییەکانیان نەماوە.

واشنتن بە دادگاکەی گوتووە ئەو دۆسییە لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانیدایە و ئەو مەسەلەیە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتیمانییەوە هەیە.

ئێران لە ماوەی چوار ڕۆژ پرۆسەی گەواهیداندا گوتی سزاکانی واشنتن ئەوانەی لەم مانگەدا سەپێندراوەتە سەر وڵاتەکەی زیانی ئابوری بە هاوڵاتیانی گەیاندووە.

بەڵام پارێزەرانی ئەمەریکا گوتیان بەڕێوەبردنی نابەجێی ئێران بۆ ئابورییەکەی سەرچاوەی کێشەکەیە.

XS
SM
MD
LG