Accessibility links

مەنسور عەزیزی باس ئاگاداریـیەکەی سەرۆک ترامپ بۆ سەرۆکی ئێران دەکات


حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە دیپـلۆماتانی وڵاتەکەی وتارێکی پـێشکەشکرد و تیایدا ڕووی دەمی لە سەرۆکی ئەمەریکا کرد و گوتی "یاری بە کلکی شێر مەکە، ئەگەرنا پەشیمان دەبیتەوە."

ئەم لێدوانەی ڕوحانی پاش چەند کاژمێرێک بە توندی لە لایەن دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکاوە وەڵامدرایەوە.

سەرۆک ترامپ لەسەر تویتەرەکەی بۆ ڕوحانی نووسی " نەکەی جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمەریکا بکەیتەوە ئەگەر نا ڕووبەڕووی سزایەک دەبیتەوە کە لە مێژوودا تەنها چەند جارێکی کەم بینراوە."

لەم بارەیەوە دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی کردووە لەگەڵ مەنسور عەزیزی، بەرپـرسی ڕێکخراوەکانی دەرەوەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نەرویژ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:08 0:00

XS
SM
MD
LG