Accessibility links

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزا بەسەر هێڵە ئاسمانیـیەکانی ئێران دەسەپـێنێت


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای دارایی نوێی بەسەر ئێران سەپاند و ئەم جارە هێڵە ئاسمانیـیەکانی کردووەتە ئامانج کە تۆمەتی هاوکاریکردنی تێرۆرزم.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی سزا دەسەپێنێت بەسەر چەند کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی ئێران و کۆمپانیایەکی تورکیا کە هاوکاریـیان دەکات لەگەڵ ژمارەیەک کەس کە ئەوانیش هاوکاری ئەو کۆمپانیایانەن.

هێڵە ئاسمانیـیەکانی ئێران بریتین لە ماهان، کاسپین، مێعراج، پـویا، بلو و هێڵی ئاسمانی ئۆتیک Otik.

وەزارەتەکە دەڵێت ئەم کۆمپانیایانە هەستاون بە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و چەکدار بۆ یارمەتیدانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و گروپی حزبوڵڵای لوبنان بە تایبەتی لە لایەن هێزی قودسی سوپای پاسداران. هەروەها یارمەتیان داوە لە بە قاچاغبردنی کاڵا ئەمەریکایـیەکان بۆ ئێران.

کۆمپانیا تورکیـیەکە لەگەڵ چەند کەسێکی تورک لە ئستەنبوڵ ئەوانیش سزاکان دەیانگرێتەوە. وەزارەتەکە دەڵێت ئەمانە یارمەتی کۆمپانیاکانی ئێرانیان داوە لە کارەکانیان.

سەرۆک ترامپ لە 8 ی مانگی پـێنجەوە بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکای دا لە ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە لەگەڵ ئێراندا و بەڵێنی دا سزای زۆر توند بەسەر تاراندا بسەپێت کە هەرگیز پـێشتر نەیبینیبێت.

XS
SM
MD
LG