Accessibility links

ئێران دەڵێت ڕۆحانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆک ترامپ ڕەتکردووتەوە

  • VOA News

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت سەرۆکی وڵاتەکەیان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ڕەتکردۆتەوە.

ئەم ڕەتکردنەوەیەش لە مانگی نۆی ڕابردوودا بووە هاوکاتی سەردانەکەی حەسەن ڕۆحانی بۆ شاری نیویۆرک و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

ئاژانسی دەنگ و باسی ئیلنای نیمچە فەرمی ئێران لە زاری بەهرام قاسمی دەمڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە دەڵێت "خواستێک لەلایەن ئەمریکاییەکانەوە دەربڕدرابوو بەڵام لەلایەن ڕۆحانییەوە ڕەتکرایەوە" وەک ئاماژەیەک بە دەنگۆی ئەو کۆبوونەوەیە.

لە ساڵی 2013 دا براک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕۆحانی بە تەلەفون قسەیان کردبوو، ئەمەش بەرزترین ئاستی پەیوەندی نێوان واشنتۆن و تاران بووە لە دەیان ساڵدا. ئەم پەیوەندییەش بووە مایەی ناڕەزاییەکی زۆری توندڕەوانی ئێران.

لەو کاتەشەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو ئاستە بەرزە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا نەبووە. لە ساڵی 1979 وە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تێکچووە.

XS
SM
MD
LG