Accessibility links

ئەمەریکا: ئێران بە چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حەماسدا ڕووی ڕاستەقینەی خۆی دەرخست


باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی ئێران بە چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی حەماسدا ڕووی ڕاستەقینەی خۆی دەرخست و پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکەن.

سەرکردەی نوێی بزووتنەوەی حەماس یەحیا سەنوار لە غەززە وتی دووبارە بۆتەوە بە گەورەترین پشتیوانیکەری دارایی و چەکی حەماس دوای ئەوەی ساڵانێکی زۆرە لەسەر جەنگی ناوخۆی سوریا ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیانەوە. حەماس ئێرانی توڕە کرد بەوەی ڕەتی کردەوە پشتیوانی لە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بکات لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کە بۆ ماوەی شەش ساڵە بەردەوامە.

هەیلی لێدوانەکانی سەرکردەکەی حەماسی بە دانپێدانانێکی سەرسوڕهێنەر ناودێر کرد.

هەیلی لە بەیاننامەیەکدا وتی ئێران ڕووی ڕاستەقینەی خۆی دەردەخات. ئێران دەبێت بڕیار بدات کە ئایا دەیەوێت ئەندام بێت لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا کە دەبێت ڕێز لە بەرپرسیارێتیەکانی کۆمەڵگەکە بگرێت یان ئەوەتا دەیەوێت ببێتە سەرکردەی بزووتنەوەیەکی جیهادی تیرۆریستی. چونکە ناکرێت لە هەردووکیاندا هەبێت."

وتیشی " کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر دواکەوتووە لە لێپێچینەوە لەگەڵ ئێراندا."

ئێران و حەماس باسیان لە قەبارەی پشتیوانیەکەی ئێران نەکرد لە حەماس. بەڵام سیاسەتمەدارانی ناوچەکە وتیان پشتیوانی دارایی حەماس لەم ساڵانەی دواییدا زۆر کەم بۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG