Accessibility links

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران بەسەر کەشتیەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکا لە کەنداو دەفڕێت


کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران بەبێ ئەوەی لایتی پـێوەبێت بەسەر کەشتیەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکا لە کەنداو فڕیوە، وە ئەمەش کارێـکی ناسەلامەت و ناپـرۆفیشناڵانەیە.

ئەفسەر ئیان مکانەگێی گوتەبێژی هێزی دەریایی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی شەوی یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری قوم -1لە بەرزایی نزیکەی 300 مەتر بەسەر ئەو فڕۆکانە فڕیوە کە لەسەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری USS Nimitz بوون لە ئاوی نێودەوڵەتیدا.

گوتیشی هەرچەندە لە لایەن هێزی دەریایـیەوە هەوڵدرابوو پەیوەندی بە شوێنی کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەکەوە بکرێت، بەڵام هیچ وەڵامدانەوە نەبووە. گوتیشی پابەند نەبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی نێودەوڵەتی بۆ هاتوچۆ لە کاتی شەوداکە وەکو بەکارهێنانی لایت، وەهای کرد دۆخێکی مەترسیدار دروستبێت کە شیانی هەبوو پـێکدادان ڕووبدات.

XS
SM
MD
LG