Accessibility links

تێڕوانینی ناسر باباخانی بۆ ڕاپـۆرتی وەزارەتی دەرەوە لە بارەی ئێران

  • Balen Salih

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە 19 ی ئەم مانگی حەوتە ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی لە بارەی تێرۆرزم لە جیهاندا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئێران لە ساڵی 2016 وڵاتی پلە یەک بووە لە پشـتیوانیکردن لە تێرۆزمدا.

ڕاپـۆرتەکە دەڵێت ئێران لەسەر پشتیوانی و کۆمەکردنی حزبوڵڵای لوبنان و گروپە فەلەستینیـیە توندڕەوەکان بەردەوام بووە و هەروەها پشتیوانی گروپی تێرۆرستی دیکەی کردووە لە سوریا و عێراق.

باسیشی لە سوپای پاسدارانی ئێران کرد کە ئامرازێـکە بۆ پشتیوانیکردن لە تێرۆرزم لە دەرەوەی ئێران و بووەتە مایەی ناسەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ناسر باباخانی نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی لە وتووێژێـکدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لەوەتای بەڕێوبەرایەتی سەرۆک ترامپ دەستبەکاربووە هەڵوێستی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران توندتربووە، ئەویش بە ئامانجی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕیفۆرمخواز و میانڕەوەکانی ئێران تاوەکو لەو ناسەقامگیریـیەی لە ناوچەکە دروستبووە کەمببێتەوە.

XS
SM
MD
LG