Accessibility links

ئەمەریکا دەیەوێت ئێران لە کۆمسیۆنێکی ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکات


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاملا هێرس
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاملا هێرس

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاملا هێرس دەڵێت ئەمەریکا هەوڵ دەدات ئێران لە کۆمسیۆنی دۆخی ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لاببات، ئەوەش بەهۆی ڕەتکردنەوەی مافی ئافرەتان و سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندانەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئێرانەوە.

ئێران لەمدواییانەدا خولە چوار ساڵەییەکەی لەگەڵ کۆمسیۆنەکەدا دەستپێکرد، کە ساڵانە لە مانگی سێدا کۆدەبنەوە و ئامانج لێی بەرزکردنەوەی یەکسانی ڕەگەز و بەهێزکردنی ئافرەتانە.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاملا هێرس لە بەیاننامەیەکدا گوتی " ئەمەریکا باوەڕی وایە ئەو وڵاتانەی کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو سوکایەتی بە مافەکانی کچان و ئافرەتان دەکەن نابێت ڕۆڵییان هەبێت لەو ڕێکخراوانەدا کە هەمان ئەو مافانە دەپارێزن، بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووکانیشەوە."

بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینییەوە کە کچە کوردێکی تەمەن 22 ساڵ بوو و لە ژێر دەستی پۆلیسی ئێراندا لە مانگی ڕابردوودا گیانی لەدەستدا، ئێران ڕووبەڕووی خۆپیشاندانێکی گەورە بووەتەوە. خۆپیشاندانەکان گۆڕاون بۆ ڕاپەڕینێکی سەرجەم ئێرانییەکان لە هەموو چینەکانی کۆمەڵگاوە.

ئێران دەڵێت دوژمنە دەرەکییەکانی و بریکارەکانیان بەرپرسن لە خۆپیشاندانەکان.

هێرس گوتی " ئێران لە ڕێی ڕەتکردنەوەی مافەکانی ئافرەتان و سەرکوتکردنی دڕندانەی خەڵکەکەی خۆیەوە دەریخست کە گونجاو نیە لەم کۆمسیۆنەدا خزمەت بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG