Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێراندا


سەرۆک ترامپ ڕۆژی سێشەممە بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی خۆی بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامەی ناوکی ئێران ڕاگەیاند، ئەمەش بووە مایەی خۆشحاڵی ژمارەیەک وڵات، لەوانە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیـیە و بەحرەین و ئیمارات کە ئێران بە جێی مەترسی بۆخۆیانی دادەنێن.

بەڵام لە هەمان کاتیشدا کەم نەبوون ئەو وڵاتانەی ڕەخنەیان لە بەرامبەر ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ هەبوو. لەوانە ژمارەیەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە هاوپەیمانی گرنگی ئەمەریکان، وەکو فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا.

ئێرانیش لای خۆیەوە هەڕەشە دەکات کە دەبێت یەکێتی ئەوروپا بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی لەم بارەیەوە ڕابگەیەنێت و هەروەها هەوڵی خۆی بدات بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.

بەڵام ئەگەر یەکێتی ئەوروپا یان هەرچ وڵاتێکی دیکە نەتوانێت بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ قایل بکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێکەوتننامەکە، تاران چی پـێدەکرێت؟.

ئایا جارێکی دیکە دەستدەکاتەوە بە کارە هەستیارەکانی بەرنامە ناوکیـیەکەی، وەکو پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستێکی بەرز، ئەوەی شیانی هەیە بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی بەکاربهێنرێت، یان پەرە بە جموجۆڵە لەشکریـیەکانی لە ناوچەکە دەدات؟. هەر کام لەمانە بکات ئەوا ئەگەرەکانی هێرشی لەشکری بۆ سەر وڵاتەکەی زیاتردەکات.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا شیانی هەیە سەرهەڵدانەوەی قەیرانی ناوکی ئێران ببێتە مایەی هەڵگیرساندنی جەنگێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟

ئەمە بابەتی بەرنامەی هەلەو واشنتنی ئەم هەینیـیە بوو کە حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێوەی برد و میوانەکان ئەم بەڕێزانە بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر لە زانکۆی تێنسی ستەیت.
محێدین پاڵانی، شارەزای سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:43 0:00

XS
SM
MD
LG