Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: دەبێت ئێران هێزەکانی لە سوریا بکێشێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت دەبێت ئێران سەربازەکانی و ئەو هێزانەشی پاڵپشتیـیان دەکات لە سوریا بیانکێشێتەوە.

ڕێکس تیلەرسن ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەدەفی هاوتا ئوردنیـیەکەی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی دەبێت قەیرانی سوریا بەپـێی بڕیاری 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتووێژەکانی ئاشتی جنێڤ چارەسەربکرێت.

تاران لای خۆیەوە لە زاری عەلی ئەکبەر ویلایەتی یاریدەدەری باڵای خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران وەڵامی لێدوانەکەی تیلەرسنی داوەتەوە و بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ISNA ی گوتووە بوونی لەشکری ئێران لە سوریا لەسەر داوای حکومەتی سوریایە، وە ئەوانەی دەبێت لە سوریا بکشێنەوە، ئەوانەن کە بەبێ مۆڵەتی حکومەتی سوریا چوونەتە ناو ئەو وڵاتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG