Accessibility links

وەزیری خەزێنەداری ئەمەریکا: ئەوروپا و ئەمەریکا کۆکن کە پێشی تێرۆریزمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگرترێت


ئەوروپا ڕایگەیاند کە تا کاتێک تاران پایبەندی ڕێکەوتنی ئەتۆمییە، ئەوروپا خوازیاری پارستنێتی.

ستیفن منوچین، وەزیری خەزێنەداری ئەمەریکا، لە ماوەی وتەکانی دا پەسندی کرد کە ئەمەریکا و یەکیەتی ئەوروپا لە سەدا سەد لە سەر هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران هاو بیر نین.

ئەو شەمە لە ئارژانتین لە ماوەی وتەکانی دا وێرای بەیانی ئەو بابەتە گوتی کە هەڵبەت ڕوانگەی هاوبەشی هەر دوو لایەن لە سەر ئەو بناخەیە کە یەکەم ئێران هەرگیز نابێت خاوەنی چەکەکانی ناوکی بێت، و پاشان دەبێت پێشی ئێران بگرترێت کە تێرۆریسم بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەناردە نەکات.

ئەمەریکا مانگی ڕابردوو لە ڕێکەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێران هاتە دەر و سەرۆک تڕامپ دەستورێکی داڕێژراوی بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی ناوکی ئێرانی دا.

بە ئەو حاڵەش، ئەوروپا ڕایگەیاند کە تا کاتێک تاران پایبەندی ڕێکەوتنی ئەتۆمییە، ئەوروپا خوازیاری پارستنێتی.

ئەمەریکا دەڵێت کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی سێ ساڵ پێش لە گەڵ ئێران، ناتوانێت پێشی کۆماری ئیسلامی بگرێت کە دەستی بە چەکەکانی ئەتۆمی ڕانەگات. سەرۆک تڕامپ هۆیەکی دیکە بۆ هاتنە دەری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەگەڕێنێتەوە سەر ڕەفتاری هێرشبەرانەی ئێران لە ناوچەکە دا و گوتی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئەو پوڵەی لە ڕێگای ڕێکەوتن لە گەڵ زلهێزەکانی جیهان بە دەستی هێناوە بۆ کردەوەکانی لەشکری و تێرۆریسی خۆی لە عێڕاق، سوریا و یەمەنی بەکارهێناوە.

هەروەها ئەمەریکا خوازیاری ڕێکەوتنێکە کە نیگەرانی وڵاتانی ناوچە لە بەرنامەی موشەکی ئێران لابەرێت.

XS
SM
MD
LG