Accessibility links

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە ئێران


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان

کۆشکی سپی دەڵێت ئێران ڕووبەرووی دەرەنجامێکی توند دەبێتەوە ئەگەر هێرش بکاتە سەر ئەمەریکیەکان، بەو کەسانەشەوە کە ئێران سزای بەسەردا سەپاندوون لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی لە ساڵی 2020 دا لە هێرشێکدا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان وتی سزاکانی ڕۆژی شەممەی ئێران لەکاتێکدایە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەردەوامن لە هێرش کردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سۆلیڤان لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانماندا کاردەکەین بۆ بەربەست دانان و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئێران، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر هاوڵاتیانمان، بەو 52 کەسەشەوە کە دوێنێ ناویان هێنراوە، ئەوا ڕووبەڕووی دەرەنجامی توند دەبێتەوە."

ڕۆژی شەممە ئێران لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی لە ساڵی 2020 دا، سزای بەسەر کۆمەڵێک هاوڵاتی دیکەی ئەمەریکادا سەپاند، زۆرینەیان سەر بە سوپای ئەمەریکا بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی ئەو 51 ئەمەریکیەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی " تیرۆر " و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە کراونەتە ئامانج. ئەوانەی کراونەتە ئامانج ئەگەر سەرمایەیان لە ئێران هەبێت ئەوا سڕدەکرێن، بەڵام ئەگەر هیچ سەرمایەیەکیان نەبێت ئەوا سزاکان سوودیان نابێت.

هێشتا ڕوون نیە بۆچی سۆلیڤان ئاماژەی بە 52 کەسدا لەکاتێکدا ئێران دەڵێت سزای بەسەر 51 کەسدا سەپاندووە.

هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنەڕاڵ مارک مێڵی و ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕۆبەرت ئۆبراین لەو کەسانەدا بوون کە ئێران سزای بەسەردا سەپاندوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG