Accessibility links

هوک: ئەمەریکا بە هێزی سەربازیی وەڵام دەداتەوە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک وتی ئەمەریکا بە بەکارهێنانی هێزی سەربازیی وەڵامی ئێران دەداتەوە ئەگەر ئەو وڵاتە هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕابەرانی عەرەب لە سعودیە کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڕەشەکانی ئێران و زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

هوک وتیشی ئەو ڕێوشوێنانەی ئەمەریکا گرتییەبەر لە ناوچەی کەنداودا و گەڕاندنەوەی ‌هێزی سەربازیی بۆ ناوچەکە " کاریگەری هەبوو لە بەرپەرچدانەوەی ئەو حساباتانەی ئێران کردبووی."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا کۆمەڵێک کەشتی فڕۆکە هەڵگر و فڕۆکەی جەنگی بۆمبهاوێژی بی 52ی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، بەرپرسانی ئەمەریکیش دەڵێن ئەم ڕێوشوێنانەی ئەمەریکا گرتوویەتیەبەر بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG