Accessibility links

ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر دوو گروپی سەر بە ئێران لە سوریا


لەشکری ئەمەریکا هەردوو گروپی چەکداری کەتائیب حزبوڵڵا و کەتائیب ئەلشوهەدای سەر بە ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج و بەپــێی کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە لایەنی کەم ١٧ چەکداری ئەو دوو گروپە کوژراون کە بە حەشدی شەعبی ناسراون.

جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پـێنجشەممە شەو ڕایگەیاند هێرشەکان بە فەرمانی سەرۆک جۆو بایدن ئەنجام دراون، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی لەم دوایـیانە لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق ئەنجام دران.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا کە لە ساتی هێرشەکە بە فڕۆکە لە کالیفۆرنیاوە بەرەو واشنتن دەگەڕایەوە، ئەویش بە ڕۆژنامەوانانی گوت لەسەر فەرمانی سەرۆک بایدن هێرشەکان کراون و دڵنیایە لە ئامانجانەکان کە ئەو گروپە چەکدارە شیعەیانەن، ئەوانەی هێرشە موشەکیـیەکەی 15 ی مانگی دووی سەر شاری هەولێریان ئەنجام دا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی بەڵێندەرێکی سیڤیل و برینداربوونی سەربازێکی ئەمەریکایی و ژمارەیەک سەربازی هاوپەیمانان.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتی هێرشەکان بۆ توڵە ئەستاندنەوەی هێرشەکانی موشەکی لە عێراق لە سەرەتای ئەم مانگە دا بوون کە قونتراتچێکی مەدەنی کوشت و سەربازێکی ئەمەریکا و چەند سەربازانی هاوپەیمانیشی بریندار کردن.

ئەو هێرشە یەکەم کرداری لەشکری لە لایەن بەریوەبەرایەتی بایدن بوو، کە لە یەکەم حەوتووەکانی هاتنە سەر دەسەڵات جەختی کردووە زیاتر تیشک بخاتە سەر ئەو ئاستەنگانەی لە لایەن چینەوە لە ئارادانە، هەر چەندە لە دەمێکدا هەرەشەکانی خۆرهەلاتی ناوەراست هاتوونەتە پێش.

گوتەبیژی پایە بڵندی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کێربی لە راگەیاندنی ئەو هێرشانەدا دا گوتی:

" ئەو وەڵامە لەشکریەی پارسەنگ کراو بە پێی پێوانەکانی دیپڵۆماتیش بەریوەچوو کە راوێژکردن لە گەڵ لایەنەکانی هاوپەیمانانیشی گرتەوە."

"کردارەکە پەیامێکی روون دەنێریت ئەویش ئەوەیە: سەرۆک بایدن بۆ پاریزگاری کردن لە سەربازانی ئەمەریکایی و هاوپەیمانان هەنگاو دەنێت. لە هەمان کاتدا، ئێمە بە گوێرەی مەبەست و بە وردی هەنگاومان ناوەتەوە کە مەبەستی کەم کردنەوەی بە گشتی دۆخی نالەباری ئێستا لە خۆرهەڵاتی سوریا و عێراق دایە. "

ئەو گوتە بێژە ئاماژەی پێدا کە هێرشەکانی ئاسمانی ئەمەریکا چەندین دامەزراوی لە خاڵێکی سنووری لە ناوبرد کە لە لایەن ژمارەیەك تاقمی میلیشا بە کاردێن و ئێران پشتیوانیانە.

کاربەدەستانی بەریوەبەرایەتی بایدن هێرشی موشەکی ١٥ی مانگی ٢یان لە نزیک شاری هەولێر لە هەریمی کوردستانی عێراقدا مەحکوم کرد، بەڵام ئەم حەوتووە کاربەدەستان ئاماژەیان پی دا کە ئەوان هیشتا بۆیان روون نەبۆتەوە کێ ئەو هێرشەی ئەنجام دا.

کاربەدەستان لە رابردوودا ئاماەژیان پی داوە کە گرووپەکامی ملیشیای شێعە بە پشتیوانی ئێران بەرپرسیاری چەندین هێرشی موشەکی بوونە کە بۆ سەر سەربازان یان ناوەندەکان لە عیراق دا ئەنجام دران.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەم بارەیەوە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت هێرشە ئاسمانیـیەکان دەروازەیەکی نایاسایی لە باشوری بوکەمال کردووەتە ئامانج و جگە لەو زیانە گیانیانە زیانی ماددیشی لەو دوو گروپە داوە و 3 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری پـڕ تەقەمەنی کە لە عێراقەوە چووبوونە ناو سوریا تێکشکاندووە.

XS
SM
MD
LG