Accessibility links

کاربەدەستی ئەمەریکا: ئێمە لە سوریا دەمێنینەوە


جەیمس جێفری نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت ئەمەریکا لە سوریا دەمێنێتەوە هەتا ئەو کاتەی تەواوی هێزەکانی ئێران و وەکیلەکانی لەو وڵاتە دەکشێنەوە.

ئەم دیپـلۆماتکار خاوەن ئەزمونەی ئەمەریکا لە چاوپـێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلحوڕە وتیشی شێوازی بوونی ئەمەریکا لە سوریا، سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری لەسەر دەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە ئێستادا هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا سەرقاڵی تێکشکاندنی داعشن و لە ناوچەیەکن یەک لەسەر سێی ڕووبەری وڵاتەکەیە، بەوەش و بە ڕێگەی هاوپەیمانە خۆجێـیەکان ڕێگە بە هێزەکانی حکومەتی سوریا و ئێرانیـیەکان نادرێت بگەنە ئەو ناوچانە.

یەحیا بەرزنجی ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە ئامادەکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:45 0:00

XS
SM
MD
LG