Accessibility links

ئەمەریکا: ئێران موشەکی بە حوسیەکانی یەمەن داوە بۆ لێدانی سعودیـیە

  • VOA News

ئەمەریکا دەڵێت ئێران ئەو موشەکەی بە یاخیبووە حوسیـیەکانی یەمەن داوە کە لە مانگی حەوتدا بۆ عەرەبستانی سعودی هەڵدابوو.

نیکی هەیڵی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە گوتی زانیاریـیەکانی ڕیاز داونی نیشانیان داوە ئەو موشەکەی لە مانگی حەوتدا بۆ سعودیـیە هەڵدرابوو، موشەکی ئێرانی جۆری (قیام) بووە کە بەر لە شەڕی یەمەن ئەم جۆرە چەکە لە یەمەندا نەبووە.

گوتیشی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی پـڕچەککردنی حوسیـیەکانەوە دوو بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە بارەی یەمەن و ئێرانەوە پـێشێلکردووە.

باسی لەوەش کرد ئەو موشەکەی ڕۆژی شەممە گیرابووە سعودیـیە و لە ئاسماندا تەقێنرایەوە، ڕەنگە ئەو موشەکەش دروستکراوی ئێران بووبێت.

پاشان خانم نیکی هەیڵی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرنەبەر تاوەکو ڕژێمی ئێران بە بەرپـرسیار دابنرێت لەم پـێشێلکاریـیانەی دەیکات.

جێی ئاماژەیە شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز جێنشینی عەرەبستانی سعودیە و وەزیری بەرگری گوتی پـێدانی موشەک لە لایەن ئێرانەوە بە گروپە چەکدارەکان لە یەمەن دوژمنکاریـیەکی لەشکری ڕاستەوخۆیە و دەگاتە ئاستی کردارێکی شەڕ لە دژی عەرەبستانی سعودیـیە.

XS
SM
MD
LG