ئه‌مه‌ریکا سه‌زای به سه‌ر دوو کاربه‌ده‌ستی ئێرانی سه‌پاندووه له‌به‌ر" پێشێلکاری جدی مافه‌کانی مرۆڤ" له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنی مشت‌و مه‌ڕ له‌سه‌ری سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2009.
چوارشه‌ممه وه‌زاره‌ته‌کانی خه‌زێنه و کاروباری ده‌ره‌و‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م سه‌زایه یان ڕاگه‌یاند به دژی دادپرسی گشتی تاران و محه‌مه‌درزا نه‌قدی سرکرده‌ی هێزه‌کانی به‌سیج سه‌ر به سوپای پاسداران.
ئه‌م بڕیاره ڕیگه به هیچ ئه‌مه‌ریکایه‌ک نادات سه‌ودای بازرگانی یان مامه‌ڵه‌ی دراویی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو که‌سه بکات. هه‌روه‌ها بریاره‌که ڕێگه به‌و دوو که‌سه نادات ده‌ستیان وه مڵک و ماڵ یان داهات له ناو خاکی ئه‌مه‌ریکا ڕابگات.
له بڵاوکراوه‌یه‌کدا، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه ده‌ڵێت ئوفیسی دۆڵه‌ت ئابادی ژماره‌یه‌کی زۆر خۆنیشانده‌ری به‌ڕه‌سمی به "دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا" تاوانبارکردووه که له ئێران سه‌زای مه‌رگی بۆ ده‌بڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت هێندێک له تاوانبارکراوه‌کان له ژووری تاکی له زیندان گیرابون، ئه‌شکه‌نجه درابون و به‌زۆری ناچارکرابون شایه‌تی درۆ له‌سه‌ر خۆیان بده‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت نه‌قدی به‌رپرسیار بووه یان ده‌ستی هه‌بووه له‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌سیج کردبوی له د‌ره‌نگانی 2009 که له ئاکام به‌که‌می 15 که‌س کوژرابون. ئه‌و به‌رپرسیار بووه له ناچار کرد‌ن و به‌زۆر قسه پێ کرد‌ن به ڕێبه‌رانی باڵای ڕیفۆرمیست که له ته‌له‌ڤیزیونی حکومه‌تی ئێران بڵاوکرانه‌وه.