Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتی تێوەگلاو لە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێراندا


ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر پێنج کەس و تۆڕێکی نێودەوڵەتیدا و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا وتی ئەوان تێوەگلاون لە کڕینی پێداویستیەکان بۆ بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

ئەمە یەکەمین سزای ئەمەریکایە دوای ئەوەی ئێران ڕایگەیاند ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات بەجۆرێک دەتوانرێت ئەو ئاستە بەکاربهێنرێت بۆ سووتەمەنی ناوەکیی.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزارەتەکە کۆمەڵێک ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ داخستنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی کە پێداویستیەکان بۆ بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران دابین دەکەن و کۆمەڵێک کۆمپانیا بەکاردەهێنن کە بنکەکانیان لە چین و بەلجیکان."

وتیشی " ناکرێت ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا نیازپاکی دەربخات و لە هەمان کاتیشدا بەرهەمی تایبەتی ئامێری جیاکەرەوە دەکڕێت و پاشەکەوتی دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG