وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت لەم کاتەدا زانیاری نیە لەسەر ئەو هەواڵانەی کە گوایە ئێران بەڵێنیداوە بە ڕووسیا تاوەکو موشەکی زەوی بۆ زەوی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بداتێ.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جەنەڕاڵ پاتریک ڕایدەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " لەم کاتەدا هیچ زانیارییەکم نیە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ناتوانێت هەواڵەکانی دابینکردنی موشەکی ئێرانی بۆ ڕووسیا پشتڕاست بکاتەوە
