Accessibility links

پەمپێیۆ: سەرۆک ترامپ لەوانەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەبێ مەرجی پێشوەخت لەگەڵ ڕۆحانیدا کۆببێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەوانەیە " بەبێ مەرجی پێشوەخت " لە میانەی کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیدا کۆببێتەوە.

پەمپێیۆ لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەم لێدوانانەیدا هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی سزای نوێ بەسەر کۆمەڵێک گروپی دیکەدا لەوانەش سوپای پاسدارانی ئێران.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا دەکرێت سەرۆک ترامپ و ڕۆحانی لە میانەی کۆبوونەوەکەیکۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چاویان بەیەک بکەوێت، پەمپێیۆ لێدوانەکانی سەرۆک ترامپی دووبارە کردەوە و وتی " ئەو ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەخت لەگەڵ ڕۆحانیدا کۆببێتەوە."

ڕاوێژکاری ڕۆحانی وتی لەکارلابردنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن لەلایەن سەرۆک ترامپەوە ڕوونی دەکاتەوە کە ستراتیژییەتی فشارخستنەسەر ئێران سوودی نەبووە.

لەلای خۆیەوە ڕۆحانی ڕەتی دەکاتەوە ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی بدات و وتی هەتاوەکو واشنتن سزاکانی سەر تاران لانەبات ئەوا ئێمە وتوێژ لەگەڵ ئەمەریکادا ناکەین. بەڵام کۆشکی سپی ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG