ئێران داوای له وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه داوای لێبوردنی لێ بکات له‌به‌ر ئیدعاکانی خستویه‌ته پاڵ تاران که پیلانی کوشتنی باڵوێزی عه‌ره‌بستانی سعودی له ئه‌مه‌ریکا گێڕابوو.
سێ شه‌ممه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین میهمانپه‌ره‌ست گوتی ئێران نامه‌یه‌کی بۆ ئه‌مه‌ریکا ڕه‌وانه کردووه تێایدا داوای کردووه داوای لێبوردنی لێ بکرێت.
نامه‌که هه‌روه‌ها داوا ده‌کات ئه‌مه‌ریکا قه‌ره‌بووی زیان بداته‌وه به ئێران له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیدعاکان. نامه‌که به ڕێگای باڵویزخانه‌ی سویسرا له تاران بهڕێکرابو که نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له‌به‌ر نه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا 2 که‌سیان به ڕه‌سمی تاوانبار کردووه به گومانی ئه‌وه‌ی به نیازبوون پیلانێکی یه‌ک و نیو ملیۆن دۆلاری جێ به جێ بکه‌ن که نه‌خشه‌که‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران کێشابووی بۆ کوشتنی بالوێزی عه‌ره‌بستانی سعودی عادل جبێر به ڕێگای بۆمب ته‌قاندنه‌وه له ڕهستورانێک له واشنتن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی نیویۆرک، مه‌نسور ئه‌ربابسیار گوتی بێگوناهه له‌م تاوانانه. ئه‌و هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئه‌مه‌ریکایی و ئێرانییه.
گومانباری دووه‌م غوڵام شه‌کوری، که باوه‌ڕده‌کرێت له ناو ئێران بێت. ئێران حاشای کردووه ده‌ستی له پێلانهکه دا هه‌بووبێت.