گه‌میـیه‌کی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 13 ئێرانی ماسیگری ڕزگارکردووه که به بارمته له لایه‌ن چه‌ته‌ی ده‌ریایی له ده‌ریای عه‌ره‌بدا گیرابوون.
ڕۆژی هه‌ینی و له به‌یانـنامه‌یه‌کدا هێزی ده‌ریایی ڕایگه‌یاند هێزێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا 15 چه‌ته‌ی ده‌ریایییان ده‌سـتگیرکردووه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئێرانیـیانهیان به بارمته گرتبوو. به‌یانـنامه‌که ده‌ڵێت ئه‌و گهمیـیه بۆ زیاتر له یه‌ک مانگ بوو له ژێر کۆنتڕۆڵی چه‌ته‌کاندا بووه و وه‌کو ناوه‌ندێـکی سه‌ره‌کی به‌کاریان هێناوه. ده‌شڵێن پـێده‌چێت چه‌ته‌کان بارمته‌کانیان ناچارکردبێت یارمه‌تیـیان بده‌ن.
هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ده‌شڵێت به‌ر له‌وه‌ی ڕێگه به ئێرانیـیه‌کان بدات به‌ره‌و وڵاته‌که‌یان بگه‌ڕێنه‌وه خۆراک و ده‌رمانی پـێویستی داونه‌تێ.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بڕواده‌کرێت چه‌ته‌کان سۆماڵی بن.