Accessibility links

ئەمەریکا هۆشیاری دەداتە ئێران: " ئارامیمان سنووری هەیە "


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس

ئەمەریکا هۆشیاریدایە ئێران وتی " ئارامیمان سنووری هەیە". ئەمەش لەسەر ئەوەی هێشتا تاران هیچ وەڵامێکی نەبووە بۆ پێشنیارەکەی ئەوروپا بۆ ڕێکخستنی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران.

لە وەڵامێکیدا سەبارەت بەوەی ئایا تا کەی پێشنیارەکەی ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران دەمێنێتەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئارامیمان سنووری هەیە."

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن شەش ڕۆژ لەمەوبەر پێشنیارەکەی یەکێتی ئەوروپای پەسەند کرد کە ئاڕاستەی هەریەک لە واشنتن و تارانی کردبوو بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی نافەڕمی لەنێوان لایەنەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دا، ئەوەش بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنەکە. بەڵام بەرپرسانی ئێران هێشتا وەڵامی داواکەی یەکێتی ئەوروپایان نەداوەتەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی " ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بزانین وەڵامی ئێران چی دەبێت بۆ داواکەی ئەوروپا."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG