Accessibility links

ئەحمەدی : بەداخەوە فشارەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بواری مافی مرۆڤەوە هەموو کاتێک فشارێکی جدی نەبووە


.
.

هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆک جۆو بایدن، یەک لەو بەرنامانەی جێگای سەرنجی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بووە کێشەی نوێکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ئەمەریکا و زلهێزەکان بووە لەگەڵ ئێران. ئەمەش ڕەخنەی توندی ئیسرائیلی لێکەوتەوە، هەروەها نیگەرانییەکانی وڵاتانی کەنداو و بە تایبەتیش عەرەبستانی سعوودی لەسەر چالاکییە ناسەقامگیرییەکانی ئێران لە هەرێمەکەدا.

هەڵوێست و هەنگاوەکەی بایدن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران، کە سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ تەک لایەنە لێی کشایەوە و بووە جێگای نیگەرانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، دەگەرێتەوە بۆ بەڵێنەکانی بایدن لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن دابوونی.

جەمیل ئەحمەدی چالاکوانی سیاسی بە بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکای گوت "سستەمی نیزامی و ئەمنییەتی وڵاتی ئیسرائیل بەوە ناسراوە مەترسییەکان لە سەرەتادا دەخنکێنێت و ناهێڵێت لەدایک بن. بۆیە من پێموایە زۆر گرنگە بۆ ئیسرائیل ئێران نەبێتە وڵاتێکی ئەتۆمی و هەنگاوبنێت چەشنی ئەوەی عێراق لە کاتی سەدام حوسێندا. من پێموایە ئەگەر مەترسییەکان بگاتە ئەو ئاستە، وڵاتی ئیسرائیل هەروا دەستەوئەژنۆ دانانیشێت، لەو باوەڕەدام ئەمەریکاش لەگەڵ خۆی هاوڕادەکات، لایەنی کەمی ئەوەیە ئەتوانێت هێرش بکاتە سەر ناوەندی دەزگای ناوکی ئێران و لەبەینی بەرێت".

سەرۆک بایدن دەڵێت واشنتن ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی وتووێژەکان لەسەر ڕێکەوتنەکە کەوا چالاکییە ناوکییەکانی ئێران سنووردار دەکات وسزاکانی سەر تاران سووک دەکات. بەڵام هەردوو لایان دەیانەوێت ئەوی تر هەنگاوی یەکەم بنێت. جا کامیان هەنگاوی یەکەم دەنێت، واشنتن یا تاران بۆ گەرانەوە بۆ وتووێژەکانی ڕێکەوتنی ناوکی؟ ئایا هەڕەشەکانی ئێران وئیسرائیل لە یەکتری ڕاست و جدین؟ هەتا چەند کۆمەڵگای نێونەتەوەیی یەکگرتوون لە هەڵوێستیاندا بەرامبەر بە چالاکییە خەراپکارییەکانی ئێران لە هەرێمەکەدا؟ ئیسڕائیل ووڵاتانی کەنداو چ هەڵوێست و کاردانەوەیەکییان دەبێت بەرامبەر بە هەر ڕێکەوتنێکی ناوەکی نوێ لەگەڵ ئێران؟ ئەم پرسیاران و زۆریتریش حەیدەر کەریم لە بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ جەمیل ئەحمەدی چالاکوانی سیاسی و شارەزا لە مێژوو و سیاسەتی ئێران و جوڵانەوەی کورد لە وڵاتە و کێشە و ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بنکە لە نۆرویژ تاوتوێ دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:21 0:00


XS
SM
MD
LG