Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکا: هێشتا بڕیار نەدراوە مۆڵەت بە عێراق بدرێت بەردەوامبێت لە هاوردەکردنی وزە لە ئێران


کاربەدەستێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دوو شەممە جەختی لەوە کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەت بە عێراق بۆ هاوردەکردنی وزە لە ئێران.

پـێشتر ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا لە زاری بەرپرسانی عێراقیەوە نووسیبووی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی مۆڵەتی ڕێگەدان بە عێراق سەبارەت بە هاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە.

یەکێک لە بەرپرسە عێراقیەکان گوتبووی مۆڵەتەکە درێژکراوەتەوە، چونکە عێراق پیشانی داوە کە هەنگاو دەنێت بەرەو دابینکردنی پـێداویستیەکانی خۆی لە وزە بە شێوەیەک کە کەمتر پشت بە ئێران ببەستێت.

واشنتن لە ساڵی 2018 وە سزاکانی لەسەر کەرتی وزەی ئێران توندترکردەوە، بەڵام مۆڵەتی بە عێراق دا بە شێوەیەکی کاتی گازی سروشتی و کارەبا لە ئێران هاوردەبکات.

XS
SM
MD
LG