Accessibility links

ئاگری ئیسماعیل نەژاد: هەڵسوکەوتەکانی ئێران وەهای کردووە سەرۆکی ئەمەریکا بە کێشەی ڕاستەقینە ناودێری بکات


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە چاوپـێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CBS ئەمەریکایی گوتی یەکێک لە هۆکارەکانی ماونەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق چاودێریکردنی ئێرانە کە "کێشەیەکی ڕاستەقینەیە".

ئاگری ئیسماعیل نەژاد ڕۆژنامەنووس لە نەمسا لەم بارەیەوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی هەڵسوکەوتی ئێران لە ناوچەکە وایکردووە ئەو وڵاتە ببێتە جێی مەترسی. دەڵێت ئەوە ئێرانە هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل و باسی هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی دەکات و خۆی بە لایەنێکی فیکری دژ بە ڕۆژئاوا دەزانێت.

سەبارەت بە ناڕەزایی کاربەدەستانی عێراق لەم لێدوانەی سەرۆک ترامپ، گوتی ئەگەر لە ڕووی سیاسی و دیپـلۆماسی لە بابەتە بڕوانرێت، پـێویستە ئەمەریکا و ئێرانیش بۆ هەر کارێکیان لە عێراق ڕەزامەندی وەربگرن، بەڵام دەسەڵاتی ئێستای عێراق گرێدراون بە ئێران یان بە ئەمەریکا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:25 0:00

XS
SM
MD
LG