Accessibility links

مەکگورک ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ هادی عامری کۆببێتەوە


نێردراوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش ڕەتیکردەوە لەگەڵ ڕێبەری هاوپەیمانێتی فەتحی شیعەکانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجام دابێت.

برێت مەکگورک شەوی پـێنجشەممە لەسەر تویتەرەکەی بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی نووسیویەتی" ئەم کۆبوونەوەیە و چەندان کۆبوونەوەی دیکە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە میدیای عێراقی باسی لێوەدەکرێت هەرگیز نەبووە."

پـێشتر ئۆفیسی هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانێتی فەتحی نزیک لە ئێران ڕایگەیاند برێت مەکگورک شەوی پـێنجشەممە سەردانی عامری کردووە و لە چاوپـێکەوتنەکەیاندا عامری بە مەکگورکی گوتووە" ئەگەر سووربن لە دەسـتێوەردانەکانتان، ئەوا هەرچ حکومەتێک لە لایەن ئێوە پـێکبهێنرێت بە بەکرێگیراو دادەنێین و لە ماوەی دوو مانگدا دەیڕوخێنین."

لە ئێستادا لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنە گشتیـیەکەی مانگی پـێنجی عێراق لە وتووێژ و دانوستاندندان بۆ پـێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان. ئێران دەیەوێت ئەو لایەنانە حکومەت پـێکبهێنن کە بەرژەوەندیـیەکانی لە عێراق دەپارێزن و هەرچی ئەمەریکاشە هەوڵ دەدات چیتر دەستێوەردانی ئێران لە عێراقدا نەمێنێت.

XS
SM
MD
LG