Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڕیاری لە سێدارەدانی سی بەندکراو لە ئێران دا مەحکوم دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پشت راست کردنی بریاری لە سێدارە دانی سێ کەس لە گیراوانی نارازیەتیەکانی خەڵک لە سالی ٩٨ی هەتاوی لە ئێران لە لایەن دیوانی بەرزی ئەو وڵاتەی مەحکوم کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پینج شەمە ٢٥ی مانگی ٦ی زاینی لە تویتێک دا نووسی: ئەمەریکا بریاری ئێران بۆ مەحکوم کردنی ئەمیر حوسین مرادی، سەعید تەمجیدی و مەحەمد رەجەبی بە مەرگ بە توندی مەحکوم دەکات.

مورگان ئورتگاس گوتی: راپۆرت کراوە کە ئەو نارازاییانە لییان دراوە، لە بوونی پارێزەر بێ بەش کراون، و لە ژێر گوشار تووشی دان پێ هێنانی بە زۆریان کردوون.

ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کە پایزی ئەم ساڵ و بە دوای هەواڵی لەنەکاوی گران کردنی بەنزین، لە شارەکانی جۆراوجۆری ئێران لە نێویان دا مەشهەد، خوزستان، ئەهواز، خوڕەمشار، بەهبەهان دەستیان پێکرد و دوایی هەموو ناوچەکانی وڵاتی گرتەوە و لە چوارچێوەی گران بوونی بەنزین چووە دەر.

دوای ئەم ناڕەزاییەتیانە، ئاژانسی هەواڵنێری رۆیتێرز ئاماری کوژراون لە خۆپێشاندانەکانی ئیرانی تا ١٥٠٠ کەس ڕاگەیاند و بە گوتەی سێ سەرچاوەی نزیک لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی نووسی کە خامەنەیی دەستووری بە کاربەدەستانی حکومەتی و ئاسایشی دابوو کە بۆ ڕاگرتنی خۆپێشاندانەکان "هەرکارێکی پێوێست بێت" ئەنجامی بدەن.

هەروەها ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ژمارەی کوژراوەکانی ئەو خۆپێشاندانانەی ٣٠٤ کەس ڕاگەیاند و ڕاپۆرتی کرد کە بە گوێرەی بەڵگەکانی وەدەست هاتوو لانی کەم ٢٣ منداڵ لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی سەرانسەری لە ٩٨ی هەتاوی لە لایەن هیزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون.

ئەمەریکا دەڵێت کۆماری ئیسلامی سامانی وڵات بە جێگای ئەوەی بۆ خەڵکەکەی خەرج بکات، دەیخاتە پێناوی پشتیوانی تاقمەکانی تێرۆریستی و تێکدانی سەقامگیرانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

XS
SM
MD
LG