Accessibility links

هوک: ئەمەریکا هەوڵی ڕێکەوتنێک دەدات لەگەڵ ئێران کۆنگرێس پەسەندی بکات


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک بە کەناڵی ئاسمانی جەزیرەی وت وڵاتەکەی هەوڵدەدات ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێراندا واژۆ بکات کە کۆنگرێسی ئەمەریکا پەسەندی بکات و جێی ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 بگرێتەوە کە ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کشایەوە لێی.

لەمێژە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت یەکێک لە کەموکورتیەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ئەوەیە کە کۆنگرێس بە فەڕمی پەسەندی نەکردبوو.

هوک وتیشی واشنتن لەوانەیە سزای نوێ بسەپێنێت بەسەر ئێراندا.

وتیشی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ئەگەر یەکبگرن ئەوا دەتوانن زیاتر چالاک بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG