سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وامه و خۆی و سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پـێویسته فشـارێـکی به‌رده‌وامی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئێران هه‌بێت بۆ جێبه‌جێـکردنی به‌ڵێنه‌کانی ناو‌کی.
ئه‌م لێـدوانه‌ی به‌ڕێز ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری فه‌ڕه‌نسـا نیکۆلای سارکۆزی له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 20 که له هاوینه‌هه‌واری کانی فه‌ڕه‌نسـا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت خۆی به‌ڕێز سـارکۆزی باسیان له مه‌سه‌له‌ی ئێران کردووه له میانه‌ی ئه‌و وتووێژه‌یاندا که باسی کۆمه‌ڵێـک بابه‌تی دیکه‌ی تیاداکراوه.
شایانی باسه بڕیاره ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به IAEA له هه‌فته‌ی داهاتوودا ڕاپـۆرتێـک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بڵاوبکاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ڕاده‌گه‌یه‌نێت چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌و ڕاپـۆرته‌دا باس له ورده‌کاری لایه‌نی له‌شـکری به‌رنامه‌که بکرێت.
ئێران که له ژێر سـزای ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یه‌وه، ده‌ڵێت چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی ئاشـتیخوازن و نوێنه‌رێـکی ئێران بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئیسحاق عه‌لی حه‌بیب ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاوای تاوانبارکردووه به‌وه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌کو ئامرازێـکی سیاسی به‌کارده‌هێنێت.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕاشیگه‌یاندووه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ لیبیا هۆشـداری به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوه که ده‌ست نه‌خه‌نه نێو کاروباری وڵاته‌که‌یانه‌وه.