سه‌رۆکی ئێران ئه‌و ئیدیعایانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن ئێران ده‌ستی له پـیلانێـکدا هه‌بووه بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی خه‌ڵـکی ئێران ژیرن و پـێویسـتیان نـیـیه په‌نا بۆ تیرۆرکردن به‌رن.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران گوتی ئه‌و ئیدیعایانه‌ی ئه‌مه‌ریکا قسه‌ی بێ مانان. هه‌روه‌ها واشنتنی تاوانبارکرد به هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما له دژی چه‌ند ئێرانیـیه‌ک له ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌ستی گۆشه‌گیرکردنی ئێران.