Accessibility links

کۆشکی سپی: کارەکانی چین لە دەوروبەری تایوان " وروژێنەر و نابەرپرسانەن "


کۆشکی سپی دەڵێت کارەکانی چین لە ناوەوە و دەوروبەری تەنگەی تایوان وروژێنەر و نابەرپرسانەن، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسانی تایوان وتیان فڕۆکە و کەشتییە جەنگییەکانی چین مەشقییان لەسەر هێرشێک کردووە بۆ سەر تایوان.

وتەبێژی کۆشکی سپی وتی " ئەم چالاکییانە زیادبوونێکی بەرچاوی هەوڵەکانی چینە بۆ گۆڕینی دۆخی هەنووکەیی تایوان. کارێکی وروژێنەر و نابەرپرسانەن، هەروەها مەترسیی بە هەڵە لێکدانەوە زیاد دەکەن."

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی وتی " هەروەها ئەم کارانە ناگونجێن لەگەڵ ئامانجی درێژخایەنی ئێمە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری سەرانسەری تەنگەی تایوان، بەو شێوەیەی کە جیهان پێشبینی دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG