Accessibility links

بەرپرسێک: ئەمەریکا داوا لە لایەنەکانی هۆنگ کۆنگ دەکات خۆیان بەدووربگرن لە توندوتیژی


بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا وتی واشنتن بەردەوامە لە چاودێریکردنی پێشهاتەکانی هۆنگ کۆنگ و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات خۆیان بەدووربگرن لە توندوتیژی.

ئەم لێدوانەی بەرپرسە ئەمەریکییەکە دوای ئەوە هات هەریەک لە پۆلیس و خۆپیشاندەران لە دەستپێکی ئەم هەفتەیدا هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر یەکتر توندتر کردەوە.

بەرپرسەکە وتیشی " باشترین شت ک بەرژەوەندیی کۆمەڵگەی پێ دەستەبەربکرێت ئەوەیە هەموو بۆچوونە سیاسییە جیاوازەکان قبوڵ بکرێت و بتوانرێت ئازادانە و ئاشتیانە ئەو بۆچوونانە دەرببڕێن. ئەمەریکا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات خۆیان بەدووربگرن لە توندوتیژی."

لەلای خۆشیەوە ڕابەری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا میچ مککۆنێڵ هۆشیاریدایە چین و وتی هەر کردەوەیەکی توندوتیژیی دژی خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ " بە هیچ شێوەیەک جێی قبوڵکردن نابێت."

مککۆنێڵ وتی " دانیشتوانی هۆنگ کۆنگ ئازایانە بەرپەرچی حیزبی شیوعی چینیان داوەتەوە لەکاتێکدا پەکین دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر حکومەتە زاتیی و ئازادەکەیان." وتیشی هەر کردەوەیەکی توندوتیژی جێی قبوڵکردن نابێت، جیهان چاودێری دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG