Accessibility links

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا هۆشیاریدا لەسەر هەڕەشەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا


وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا هۆشیاریدانەکانی زیاتر کرد سەبارەت بە هەڕەشە دەرەکیەکان لەسەر ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و جەختی لەوە کردەوە لایەنەکانی دیکەی ئەمەریکا ترسی دەستوەردانی ڕوسیایان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لە 26 پەڕە پێکهاتووە لەژێر ناونیشانی " هەڵسانگاندنی هەڕەشە ناوخۆییەکان " وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا دەڵێت " ئەگەری زۆرە ڕوسیا لایەنی سەرەکی بێت لەوەی بەشێوەیەکی نهێنی کاربکاتە سەر هەڵبژاردنەکان و زانیاری چەواشەکاری لە ناوخۆی وڵاتەکەدا بڵاوبکاتەوە."

وەزارەتەکە وتیشی ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانیان دەریدەخات " ئامانجی سەرەکی مۆسکۆ ئەوەیە لەڕێی بێهێزکردنی ئەمەریکاوە پێگەی خۆی لە جیهاندا بەهێز بکات، لە ناوخۆ و دەرەوەشدا، ئەوەش لەڕێی هەوڵەکانیانەوە بۆ دابەشکاری و چەواشەکردن و گۆڕینی هەستی گشتی و لەناوبردنی متمانە بە پڕۆسە و دامەزراوە دیموکراتیەکانی ڕۆژئاوا."

لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکادا هاتووە دەڵێت " ڕوسیا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی سەرنجڕاکێش بەکاردەهێنێت بۆ دابەشکردن و پەکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان و هەروەها لکەدارکردنی ناوبانگی جۆ بایدن و هەوڵەکانیان بۆ دابەشکردنی هاوڵاتیانی ئەمەریکی و خستنەوەی ناسەقامگیری لە ناوخۆی ئەمەریکادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG