ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ کوه‌یتدا ده‌کات بۆ ڕێگه‌دان به هه‌بوونی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا.
ڕاپـۆرته‌که‌ی نیویۆرک تایمز ده‌شڵێت ئه‌مه به‌شێـکه له پـلانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ پته‌وکردنی بوونی سه‌ربازی خۆی له ناوچه‌ی که‌نداودا، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو له داهاتوودا بتوانێت کاردانه‌وه‌ی خێرای هه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو باری ئاسایش له عێراقدا تێـکچوو و یاخود له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت سه‌رباری هه‌بوونی هێزی شه‌ڕکه‌ری خۆی له کوه‌یت، وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بیر له ناردنی که‌شتی جه‌نگی زیاتریش بۆ ئاوی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌که‌دا ده‌کاته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ پـشـتڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی نیویۆرک تایمز نیـیه که له سه‌ر بنچینه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی له‌شـکری و دیپـلۆماسی ئه‌وانه‌ی ناویان ئاشـکرا نه‌کردووه نووسراوه.