Accessibility links

حکومەتی ئەمەریکا چەکە دەستبەسەرداگیراوەکان دەگوازێتەوە بۆ ئۆکرانیا


سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە لە 4 ی مانگی چواری ساڵی 2024 دا حکومەتی ئەمەریکا زیاتر لە 5000 چەکی جۆری AK-47 و چەکی قورس و نیشانشکێن و ئاڕ پی جی و زیاتر لە 500,000 فیشەکی 7.62 ملمی گواستووەتەوە بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا.

سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتیشی ئەو بڕە چەک و تەقەمەنییە بەسە بۆ یەک لیوای ئۆکرانیا، ئەم چەکانە یارمەتی ئۆکرانیا دەدەن لە بەرگریکردن لە خۆیدا دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا.

حکومەتی ئەمەریکا لە 1 ی مانگی دوانزەی ساڵی 2023 دا خاوەندارێتی بەسەر ئەم چەک و تەقەمەنییانەدا بە دەستهێناوە، ئەوەش لە ڕێی داواکانی دەستبەسەرداگرتنی سڤیلی وەزارەتی دادەوە دژی سوپای پاسدارانی ئێران.

ئەم چەک و تەقەمەنییانە سەرەتا لەلایەن سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا ( سێنتکام ) و هێزە دەریاییە هاوبەشەکانەوە لە چوار کەشتی بێ وڵاتەوە لە نێوان 22 ی مانگی پێنجی ساڵی 2021 ەوە بۆ 15 ی مانگی دووی ساڵی 2023 دەستییان بەسەرداگیراوە.

وتیشی چەک و تەقەمەنییەکان لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گواستراونەتەوە بۆ حوسییەکانی یەمەن، ئەوەش لە پێشێلکردنی بڕیاری 2216 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا. سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا پابەندە بە کارکردنەوە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانماندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گواستنەوەی نایاسایی یارمەتی کوشندەی ئێرانی لە ناوچەکەدا.

پشتیوانییەکانی ئێران بۆ گروپە چەکدارییەکان هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و ناوچەکە و هێزەکانمان و دیبلۆماتکارانمان و هاووڵاتییانمان لە ناوچەکەدا، هەروەها هەڕەشەن لەسەر هێز و دیبلۆماتکار و هاووڵاتییانی هاوبەشەکانیشمان. بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ تیشک خستنەسەر و ڕاگرتنی چالاکییە ناسەقامگیرکارەکانی ئێران.

XS
SM
MD
LG