Accessibility links

ئەڵمانیا داوایەکی ئەمەریکا ڕەتدەکاتەوە بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا


حکومەتی ئەڵمانیا داوایەکی ئەمەریکای ڕەتکردەوە بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ باکوری سوریا، ئەمەش پاش ناڕەزایی پارتی سۆشیال دیموکراتی بەشدار لە حکومەت.

ستیفن شێبێرت گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە بە ڕۆژنامەوانانی گوت" ئەڵمانیا بۆ چەندان ساڵە بەشداریـیەکی گەورەی کردووە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، لەوانە مەشق و ڕاهێنانی هێزە عێراقیـیەکان و دیدەوانی ئاسمانی و پـێدانی سووتەمەنی بە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان.

گوتیشی وڵاتەکەی دەیەوێت بەردەوامبێت لە بەشداریکردنی لە هاوپەیمانێتیـیەکە، بەڵام ئەمە هێزی پـیادە ناگرێتەوە.

پـێشتر تۆرستن شەفەر گومبل یەک لە ڕێبەرانی پارتی سۆشیال دیموکرات لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ڕایگەیاند پارتەکەی هەر جۆرە هەوڵێک بە مەبەستی پـێدانی مۆڵەت بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا ڕەتدەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG