وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا هیچ سوودێکی نیە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی بەغداد ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە ئەگەر هێزەکانی ئەمەریکا ناچار بکات وڵاتەکە جێبهێڵن.
ماس بە ڕادیۆی دوچلاند فۆنکی گشتی وت " پێم وانیە بە هەڕەشەکردن بتوانی باوەڕ بە عێراق بهێنیت، بەڵکو دەبێت گفتوگۆ بکەیت."
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتیشی ئەڵمانیا لەگەڵ بەڕیتانیا و فەڕەنسادا تاوتوێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکات و لەم هەفتەیەدا وەڵامی ڕاگەیەندراوەکانی ئەمدواییانەی ئێران دەدەنەوە سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە.
ڕۆژی یەکشەممە ئێران ڕایگەیاند دەستبەرداری ئەو کۆتوبەندانە دەبێت کە خراونەتە سەری لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە و بەوەش هەنگاوێکی دیکە دەنێت بەرەو کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا کە لە ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا واژۆی کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز