Accessibility links

شۆڵز و سەرۆک بایدن ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی دان نەنێن بەو ناوچانەدا کە ڕووسیا گرتوونی


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

وتەبێژێکی حکومەتی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز و سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی دان نەنێن بە هیچ ناوچەیەکدا کە ڕووسیا لە ئۆکرانیا گرتوونی.

وتەبێژەکە وتی " دوو سەرۆکەکە سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەمدواییانەی سەرکردایەتی ڕووسییایان کردووە لەسەر ئەوەی هەوڵ دەدەن متمانە لە سەرکردایەتییە ڕەوا و دیموکراتەکەی ئۆکرانیا بسەننەوە."

وتیشی " ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی ئۆکرانیا پێویستی بە پشتیوانییەکی بەردەوام هەیە تاوەکو مافی ڕەوای بۆ بەرگریکردن لەخۆی جێبەجێ بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG