Accessibility links

سەرۆک ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا جەخت لەسەر پتەویی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان دەکەنەوە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی و فەڕەنسا بۆ هەمیشە یەکن لە گیانی شۆرشگێڕی و تێکۆشان لە پـێناوی ئازادیدا.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی لە میانەی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نیشتیمانی فەڕەنسا کە بە ڕۆژی باستیل ناسراوە، ئەمەی ڕاگەیاند.

ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕنسا ئەویش لای خۆیەوە پەیوەندیـیە پتەوەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بەرز نرخاند و گوتی هەرگیز هیچ شتێـک ناتوانێت جودامان بکاتەوە.

سەرۆک ترامپ لەسەر تویتەرکەی وێنەیەکی خۆی و سەرۆکی فەڕەنسای بڵاوکردووەتەوە کە پـێکەوە لە جادەی شانزیلێزێی پاریس وەستاون لەو دەمەی نمایشە سەربازیـیەکە بەڕێوەدەچوو. لەسەری نووسیوە" جێی شەرەفێکی گەورەیە کە نوێنەرایەتی ئەمەریکا دەکەم لە نمایشی سەربازی ڕۆژی باستیلدا. پـیرۆزە سەرۆک ئیمانۆئێل ماکرۆن!"

لە نووسینێکی دیکە سەرۆک ترامپ دەڵێت وتووێژی زۆر باشی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئەنجامداوە لە بوارەکانی بازرگانی و لەشکری و ئاسایشی.

پاش تەواوبوونی ئاهەنگەکە سەرۆک ترامپ و مەڵانیا ترامپ خانمی یەکەمی ئەمەریکا پاریسی پایتەختی فەڕەنسایان جێهێشت و بەرەو نیشتمان گەڕانەوە و بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ویلایەتی نیوجێرزی بن.

XS
SM
MD
LG