وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری نوێی دەرەوەی فەڕەنسا کاثرین کۆلۆنا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسیان لەوە کردووە چۆن پشتیوانی لە هەوڵەکانی سوید و فینلەندا بکەن بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی بلینکن و کۆلۆنا ڕێکەوتوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە پشتیوانییەکان لە ئۆکرانیا و هێشتنەوەی " فشارە گەورەکانی " سەر سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن کە بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا بەسەریدا سەپێندراون.
ڕووسیا داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناودەبات و دەڵێت ئامانج لێی لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا و نەتەوە پەرستە مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتەیە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئەمەریکا و فەڕەنسا باس لە چۆنێتی پشتیوانیکردن لە سوید و فینلەندا دەکەن
