Accessibility links

فەڕەنسا و ئەمەریکا داوا لە سیاسیەکانی لوبنان دەکەن پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتدا


فەڕەنسا و ئەمەریکا داوایان لە سیاسییەکانی لوبنان کرد حکومەت پێکبهێنن و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت ئاشکرا بکەن، ئەمەش لە بەیاننامەیەکدا کە ئامانج لێی دەرخستنی یەکڕیزییە لەنێوان ئەمەریکا و فەڕەنسادا.

هەریەک لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن بەیاننامەکەیان واژۆکرد.

وەزیرەکان وتیان " تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر ئەم کارەساتە دڵتەزێنەدا تیشک دەخاتە سەر پێویستی ئەوەی بەرپرسانی لوبنان لەکۆتاییدا پابەند بن بە پێکهێنانی حکومەتێکی ڕاستگۆوە و کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییە پێویستەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG