Accessibility links

بلینکن ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسادا کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گەیشتە فەڕەنسا و ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیدا کە مەبەست لێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پینجشەممە لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەمیانەی ئەم سەردانەدا بۆ کۆنترین هاوپەیمانی ئەمەریکا، وەزیر بلینکن جەخت لە گرنگیی هێشتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و ئەمەریکا دەکاتەوە، هەروەها باس لە وەڵامدانەوەی هاوبەشمان دەکاتەوە لەسەر ئەو قەیرانە تەندروستییەی کە هەیە، هەروەها تاوتوێی قەیرانەکانی کەش و هەوا دەکات و تیشک دەخاتە سەر پتەویی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە."

وتیشی " فەڕەنسا بەشێوەیەکی جێگیر بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، دوو وڵاتەکە هاوڕان لەسەر ئەوەی دەبێت ڕوسیا بە بەرپرس دابندرێت لە کردەوە تێکدەر و توندوتیژییەکانیدا، بە ئۆکرانیاشەوە."

سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی پاریسیش بۆ گۆڕانی کەش و هەوا لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەکارکردن لەگەڵ فەڕەنسادا بۆ دابینکردنی پشتیوانییە داراییەکان بۆ ڕێکەوتنەکەی پاریس."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG