Accessibility links

هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریاوە دەپەڕنەوە بۆ عێراق


شایەتحاڵان بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان وت هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریاوە لەڕێی خاڵی سنووری سەحیلەوە لە پارێزگای دهۆک پەڕیونەتەوە بۆ عێراق.

وێنەکانی ڕۆیتەرز پیشانی دەدەن زریپۆشەکانی ئەمەریکا هێزەکان دەگوازنەوە بۆ عێراق، ئەمەش لەچوارچێوەی کشانەوەی ئەمەریکادا لە سوریا. زیاتر لە 100 زریپۆش هاتوونەتە عێراقەوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی کوردی بە ڕۆیتەرزی وت هێزەکانی ئەمەریکا هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

سەرچاوەکە وتیشی نزیکەی 30 هامەر و ئوتومبێلی سەربازیی لەگەڵ بارهەڵگرە سەربازییەکان هاتوونەتە ناوەوە. سەرچاوەیەکی دیکە لە موسڵ وتی هێزەکانی ئەمەریکا لەڕێی خاڵی سنووری سەحیلەوە هاتوونەتە ناو عێراقەوە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر ڕۆژی شەممە وتی وا پێشبینی دەکرێت هەموو هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بگوازرێنەوە بۆ ڕۆژئاوای عێراق تاوەکو بەردەوام بن لە هەڵمەتەکەیاندا دژی ڕێکخراوی داعش و یارمەتیدان لە بەرگریکردن لە عێراق.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG