Accessibility links

ئەمەریکا دوو دیـپلۆماتکاری شاندی کوبا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەردەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ فەرمانی کردووە بە دەرکردنی دوو کەس لە شاندەکەی کوبا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمەریکا و جموجۆڵی تەواوی ئەندامانی شاندەکەی سنووردارکردووە.

وەزارەتەکە وتی " ئەوە بەهۆی ئەوەی هەوڵی ئەوەیان داوە کاریگەری خراپیان هەبێت دژی ئەمەریکا." بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دیـپلۆماتکارەکان کراون.

ئەم بڕیارەی ئەمەریکاش چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوە ساڵانەییەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت لە نیویۆرک.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزارەتی دەرەوە بە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کوبای ڕاگەیاندووە ئەمەریکا داوای کردووە بە خێرایی دووان لە دیـپلۆماتکارەکانی شاندی هەمیشەیی کوبا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمەریکا بەجێ بهێڵن بەهۆی ئەوەی مافی مانەوەیان لە ئەمەریکا خراپ بەکارهێناوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG