نێردراوێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئێڕان ڕه‌خنه‌ی له بڕیاری یه‌کیه‌تی ئه‌رووپا گرت که 20 ملیون و 700 هه‌زار دولار وه‌ک یارمه‌تی بۆ ئێڕان دابین بکات، ده‌ڵێت ئه‌وه "په‌یامێکی به هه‌ڵه له کاتێکی نه‌گونجاو دا،" ده‌نێرێت و به جیدی داوای له بروکسڵ کرد که له کۆتایی پێ هێنان به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر سه‌قامگیری جیهانی یارمه‌تی به واشنگتن بکات.
برایان هووک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی ئێران، له لێدوانێک دا گوتی، "یارمه‌تی بیانی له لایه‌ن باجده‌رانی ئه‌رووپایی وا ده‌کات توانایی رێژیم بۆ پشتگوێ خستنی داخوازییه‌کانی خه‌ڵک درێژه پێ بدات و ده‌بێته به‌ربه‌ستێک بۆ ڕێبازی گۆڕین."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دۆخی ناله‌باری خه‌ڵکی ئێران گوتی، "خه‌ڵکی ئێران به ڕاستی رووبه‌ری گوشاری راسته‌قینه‌ی ئابوورین که گه‌نده‌ڵی، خراپ به‌ڕێوه‌بردن، خه‌رجێكی زۆر له سهرتێرۆریزم و شه‌ڕه‌کانی بیانی حکومه‌ت هۆکاره‌کانن. ئه‌مه‌ریکا و یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ده‌بێت پێکه‌وه کاربکه‌ن که دواین چاره‌سه‌ری بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ڕاستی پشتیوانی خه‌ڵکی ئێران بێت و کۆتایی به هه‌ڕه‌شه‌کانی رژیم بۆ سه‌قامگیری هه‌ریمی و جیهانی بهێنێت."
ئه‌مه‌ریکا گوشار بۆ وڵاتانی دیکه‌ش دێنێت که گه‌مارۆکان له سه‌ر ئێڕان به‌ڕێوه‌به‌رن.
هووک له لێدوانه‌که‌ی دا گوتی: "پاره‌ی زیاتر له ده‌ستی ئایه‌توڵا مانای ئه‌وه‌یه پاره‌ی زیاتر بۆ تێرۆرکان له ئه‌و وڵاتانه‌ی ئهرووپاییه."
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا جان بوڵتن له ماوه‌ی سه‌ردانی بۆ ئیسڕایل ئه‌م حه‌وتووه به ڕۆیتێرزی گوت که گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا کارتێکردنی به هێزی له سه‌ر ئابووری ئێران و بیر و ڕآی خه‌ڵکی هه‌یه.
گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا که ئه‌م مانگه ده‌ستیان پێکردوه بۆ سه‌ر پێشه‌سازی ئوتوموبیل، بازرگانی زێر و شته پڕ بایه‌خه‌کانی تر، و کڕێنی دوڵاری ئه‌مه‌ریکا بو کاری دارایی ، په‌یوه‌ندییه‌کانی بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری نێونه‌ته‌وه‌ییه..
گه‌مارۆکانی دیکه که مانگی نوامبری ئه‌م ساڵ ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه بۆ سه‌ر که‌رتی بانک و هه‌نارده‌کردنی نه‌وته.