Accessibility links

ئەمەریکا: دوای بۆردومانەکانی ئەمدواییانە هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ نەکراوە


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس گوتی دوابەدوای هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەخت، هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ نەکراوە.

مانگی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ دووبارە دەستی بە ئەرکەکانی کردەوە، ئەوەش نزیکەی سێ مانگ دوای ئەوەی دیبلۆماتکارەکانی لەو وڵاتە کشانەوە و بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا کارەکانی ڕاگرت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG